
پەیامی کورد ... دلاوەر ئاژگەیی : تێڕوانین و سیاسەتی هەرێم دەگەێنینە پەرلەمانی ئەورووپا
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە پەرلەمانی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدەین بە مەبەستی گەیاندنی تێروانین و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
دلاوەر ئاژگەیی،هەروەها ووتی : یەکیتی ئەورووپا یەکێکە لە هاوبەشە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ناوە ناوە شاندی فەرمی یەکیتی ئەورووپا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە لای ئەوان گرینگە لەو گۆڕانکاری و بارودۆخانەی هەیە لە نزیکەوە ئاگاداربن، بەلای یەکێتی ئەورووپا زۆر گرینگە پەیوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان باش بێت و پەیوەندی تەندرووست لە نێوان هەردوولا دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی بۆ عێراق و بە ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر عێراق بەگشتی و یەکیتی ئەورووپاش، ئەگەر بێتو بارودۆخەکە بەئاقارێکی خراپ دا بڕوات کاریگەری خراپی لەسەر یەکیتی ئەورووپاش دەبێت.
دکتۆر ئاژگەیی ووتیشی : بڕیارە ئەم هەفتەیە زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدەین لە پەرلەمانی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی گەیاندنی تێروانین و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم وبەغدا.