image

پەیامی کورد     ...    دوای بڕیارەکەی حکوومەت بڕی ٥٠٠  میلیۆن دینار لە بازرگانان وەرگیراوەتەوە

سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران ووتی، دوای بڕیاری حكوومەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرز لە بازرگانان، تا ئێستا ٥٠٠ ملیۆن دینار لە بازرگانان وەرگیراوەتەوە و بەردەوامیش دەبن تا ھەمووی وەردەگرنەوە.

د. عەبدۆلحەكیم خەسرۆ، ڕایگەیاند: "جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت تاوەكوو یاساكە بە تەواوی جێبەجێ دەكرێت، كە چەندین ماددە و بڕگە لەخۆ دەگرێت و كارەكانیش بۆ جێبەجێكردنی یاساكە بە باشی بەڕێوە دەچن".

سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی: "یەكێك لە خاڵەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەیە كە لەسەر بازرگانان ھەیە و، تاوەكوو ئێستاش بازرگانان ٥٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ حكوومەت گەڕاندووەتەوە".

خەسرۆ گوتیشی: "وەرگرتنەوەی قەرز لە بازرگانان بەردەوام دەبێت، تاوەكو ھەموو ئەو قەرزەی لەسەر بارزگانانە، لێیان وەردەگیرێتەوە."

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نزیكەی٨٠٠ ملیار دیناری لەسەر بازرگانانە و لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا بڕیاری داوە ئەو قەرزە لە بازرگانان وەرگرێتەوە، یاخود دەست بەسەر مڵكەكانیاندا بگرێت و لەجیاتی قەرزەكە بیانفرۆشێت.