image


پەیامی کورد … دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان بریندار کران

 

دوو برای کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

 

ه ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە برای یەکن “بەشیر ئەحمەدزاده و بەسیر ئەحمەد زاده” خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە ڕاگەیەندراوە کە بەشیر لاقی و بەسیر سەری پێکراوە.

 

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوه کراون.