image


پەیامی کورد... دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەراوقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵێکلی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریانیان کردوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکرانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراوەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.