image

پەیامی کورد     ...     دوو هاووڵاتی سیاسی کورد بەم نزیکانە لە سێدارە دەدرێن .

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی جووڵای ٢٠٢٠ دوو بەندکراوی سیاسی کورد مەحکووم بە لە سێدارەدان بە ناوەکانی " سابیر شێخ عەبۆڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە " خەڵکی مەهاباد لە بەندی ٢-١ ی بەندیخانەی ئۆرمیە گواستراونەتەوە بۆ بەندی تاکەکەسی .

بە ووتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئۆرمیە ، حۆکمی لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە لە دیوانی باڵای ووڵاتدا پشت ڕاست کراوەتەوە و لەوانەیە بەم زووانە حۆکمی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە ئەنجام بدرێت .

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : هاوبەندییەکانی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە مەحکووم بە لە سێدارەدان تاکوو بەندی تاکەکەسی ئەوانیان هاوڕایەتی کردووە و رایانگەیاندووە کە ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە بۆ ئەنجام دانی حۆکمەکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە .

سابیر شێخ عەبۆڵڵا کەڕی موستەفا و خەێندکاری پێشووی کارناسی باڵای " ماستەر " بۆ سەرەوە  زانکۆی عەللامە تەباتەبایی و دیاکۆ ڕەسوووڵزادە ماوەی ٨ ساڵە لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن و بە تاوانی دانانەوەی بۆمب و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران مەحکەمە کراون و جاریکی دیکە بە لە سێدارەدان مەحکووم بوون 

حۆکمی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە لە دوای دەرکردنی دەنگی بەشی یەکەیمی دادگای شۆڕشی ئۆرمیە لە دیوانی باڵای ئەو ووڵاتەدا پشتڕاست کرابووەوە .