image


پەیامی کورد … دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ٤٧٣ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات هەزارو ٤٨٨ كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

 

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو هەشت هه‌زارو ١٧٥ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ٤٧٣ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه هەزارو ٤٨٨ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٢ كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.

 

ئاماری گشتی:

پشکنین ٢٠١٣٠٦٤ (٧٠٢٨٧٦ هەولێر، ٤٨٥٨٠٧ سلێمانی، ٨٠٨٥٣٤ دهۆك، ١٥٨٤٧ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٧٨٢٥٢ (٥٤٢٧٦ هەولێر، ٥٨٠٣٧ سلێمانی، ٦٢١٩١ دهۆك، ٣٧٤٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٦٦٦٩٠ ( ٥٢٠٩٧ هەولێر، ٥١٥٥٥ سلێمانی، ٥٩٤٦٠ دهۆك، ٣٥٧٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٧١٨٠ (٩٨٧ هەولێر، ٤٤٧٧ سلێمانی، ١٦٩٦ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)

مردن ٤٣٨٢ (١١٩٢ هەولێر، ٢٠٠٥ سلێمانی، ١٠٣٥ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)