image

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەی برادۆست لە هەرێمی كوردستان بۆردومان دەکەن.

ئاژانسی فورات نیوز، بڵاویکردووەتەوە، کە كاتژمێر(8:50) خولەكی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی برادۆستی سەر بە خواكوركیان بۆردومانكردووە.

باس لەوەشکراوە، کە بۆردومانی فڕۆكەکانی توركیا، چوار بۆ پێنج خاڵیان لە لێلیكان كردووەتە ئامانج.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبیانوی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ماوەیەکە سوپای توركیا بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی چڕكردووەتەوە.

مانگی ئازاری ئەمساڵیش چوار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەهیدبوون، لەئێستاشدا ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیانی ناوچەکە دروست بووە.