image

بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکەخانەکان ڕادەستی حکومەتی بەغدا ناکرێن و پۆلیسی فیدڕاڵیش تەنها بۆ سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی کارەکان دێنە هەرێمی کوردستان .
تاهێر عەبدۆڵلا ڕایگەیاند "هەندێک هەماهەنگی و پەیوەندی کراوە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆبەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و ڕێکخستنی دەزگای ئەمنی و پەیوەندیدارەکان، ئەوەش  بۆبەڕێکردن و ڕێکخستنی کارەکان و جێبەجێکردنی یاسایە".
تاهیر عەبدوڵا ووتیشی، "گەشتە ئاسمانییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقە، فڕۆکەخانەکان بەردەوام ئامادەن بۆ پێشوازی هەر گەشتێک، سبەینێ ڕەنگە هیچ گەشتێک ئەنجام نەدرێت، چونکە گەشتەکان ئامادە نین."