
پەیامی کورد ... جانسن : پێشمەرگە نەک تەنیا کوردستان ، ئێمەشیان پاراست ...
بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS23) لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ووتارێکی پێشکەش کرد.
جانسن لە ووتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە هێزی پێشمەرگە نەک هەر کوردستان بەڵکو بەریتانیاش دەپارێزێت.
بۆریس جانسن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هاتنی بۆ کوردستان بۆ جاری دووەم و سەبارەت بە شەڕی داعش ووتی : شەڕی ئێوەش شەڕی ئێمە بوو. شەڕی پێشمەرگە بۆ پاراستنی بەریتانیا و هەموومان بوو.
جانسن ستایشی پڕۆژە و کاری کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستانی کرد و ووتی ، "زۆر دڵخۆشم کە بەرپرسانی پەدەکە و ینک پێکەوە لەم مەکۆیەدا دەبینم".
هەروەها بۆریس جانسن ئاماژەی بەوەش کرد، هیوادارە گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان هەولێر و لەندەن دەستپێبکات.