image

وتەبێژی كرملین رایگەیاندووە، کە بڕیار نییە لەئێستادا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان سەرۆكی ڕوسیا و ڕابەری كۆریای باكوور ئەنجام بدرێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە دیمیتری بێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشکی سەرۆكایەتی روسیا پێشوازی لەكۆبوونەوەكەی نێوان كیم جۆنگ ئۆن، ڕابەری كۆریای باكوور و سەرۆكی چین شی جین پینگ كرد و رایگەیاندووە، کە ئەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتیوانیكردن لە گۆڕانكارییە ئەرێنییەكان لە نیمچە دوورگەی كۆریادا.
باسی لەوەشکردووە، کە ئامانجیان ئەوەیە بەردەوام بن لەهاریكارییە توندوتۆڵەكانی لەگەڵ چیندا بۆ كۆتایهێنان بە گرژییەكانی نیمچە دوورگەی كۆریا.