image

پەیامی کورد  ...  حەفتەی داھاتوو دەستەی وەبەرھێنان سەبارەت بە قیستەکانی نیشتەجێبوون کۆدەبێتەوە

بریارە حەفتەی داھاتوو دەستەی وەبەرھێنان لەبارەی گۆڕینی مامەڵەی دۆلار بە دینار بۆ قیستەکانی وەبەرھێنان کۆببێتەوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەکەش دەڵێ : دەمانەوێ خەڵک لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ قیستەکانی یەکەی نیشتەجێبوون یەکلا بکەینەوە.

بەرگەشت ئاکرەیی، بەرپرسی ڕاگەیادنی دەستەی گشتی وەبەرھێنان ڕایگەیاند : حەفتەی داھاتوو بڕیارە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت و تێیدا تاوتوێی پرسی قیستەکانی وەبەرھێنان بکرێت، کۆبوونەوەکە بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی قیستی وەبەرھێنانیان لەسەر ماوە زۆر گرینگە، چونکە دەستە دەیەوێ ھاووڵاتییان لە دڵەڕاوکێی بەرزی و نزمی نرخی دۆلار ڕزگاریان بێت، نرخی نوێ دیاری دەکرێت، ئاخۆ مانگانە ھاووڵاتی بە دینار چەند پارە بدات بەرامبەر بەو قیستەی بە دۆلار لەسەریەتی.

بەرپرسەکەی دەستەی گشتی وەبەرھێنان دەشڵێت : سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی ئەوەیە ھاووڵاتی بکرێتە سەنتەر بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان سوودمەندبن لە بڕیارەکانی حکوومەت، لەبەر ئەوەیش دەمانەوێ بڕیاری گەڕاندنەوەی قیستەکان بەشێوەیەک دیارق بکرێت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندابێت، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێ زیان بە وەبەرھێنەران بگەێنین، بە پێچەوانەوە بڕیارەکە ھەمەلایەن دەبێت.

بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئەگەر لە کۆبوونەوەی داھاتوو نرخی نوێ دیار کرا و بڕیاری لەسەر درا ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی حکوومەت بڕیارەکە پەسەند بکات و بچێتە بواری جێبەجێکردن، دڵنیاشین بڕیارەکە لەبەرژەوەندی ھەموو لایەک دەبێت، بەتایبەتی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان.