image


پەیامی کورد... هێڵی هەژاری لە ئێران سەددا ٦٠ی تێپەڕاند

ڕۆژنامەی «جەهانێ سەنعەت» لە نوێترین ژمارەی خۆیدا نووسی: کە ئاماری ژێر هێڵی هەژاری لە سەردەمی ئینقلابدا سەددا ٢٠ بوو و لە ئێستادا سێ هێندە زیادی کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢، ڕۆژنامەی» جەهانێ سەنعەت» لە ڕاپۆرتێکدا بە سەردێڕی «نیو سەدە هەڵە» نووسی: لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا نزیکەی سەددا ٢٠ی خەڵکی ئێران، لە ژێر هێڵی هەژاریدا بوون، ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ١٣٦٨ و پاش تەواوبوونی شەڕی نێوان ئێران و عێراق گەیشتە سەددا ٤٠ و لە کۆتایی سەدەی ١٣ واتە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەددا ٦٠ی حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان.