
پەیامی کورد... حاڵهتێكی دیكهی گیانلهدهستدان به تای خوێنبهربون لەکەرکووک تۆمارکرا
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای کەرکوک رایدهگهیهنێت، مردنێکی نوێیان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای کەرکوک له راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردوه،مردنێکی نوێیان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە، هەروەها سێ تووشی تای خوێنبەربوون بوون، یەکێکیان بەتەواوی چاکبووەتەوە”.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدان و مەترسییەکان بڵاونین، هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 139 کەس و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 20 کەس کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی باشووربوون.