image

حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ئەوڕۆ ٦/٠٥/٢٠١٨ ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بێتە دەرەوە تووشی پەشیمانییەکی مێژوویی دەبێت .

ڕۆحانی کە لە پارێزگای خۆراسان ووتاری دا باسی ئەوەشی کرد کە ئێران بۆ هەر بڕیارێکی ترامپ بەرنامە و پرۆگرامی تایبەتی خۆی هەیە . و هەروەها بڕیارەکەی سەرۆکۆماری ئەمریکا لە سەر ژیانی خەڵکی ئێران گۆڕانکارییەک درووت ناکات و لە بەرامبەر هەر بڕیارێکی ئەو دەوەستینەوە .

سەرۆککۆماری ئێران پێداگری لەوەش کردەوە کە " هەموو بەشە دەوڵەتییەکان ئامادەن و لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بڕیاری پێویست دراوە " .

حەسەن ڕۆحانی ئاماژە بە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ووتی : ئەو پیاوەی کە بەر لە ١٤ مانگ قسەکانی خۆی دەست پێکردووە ، واتە ترامپ بەردەوام دەڵێت ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران لە بەرژەوەندی ئێرانەو لە دژی ئەمریکایە . ئەو دەڵیت ئێران کڵاوی لە سەر ناوە ، خۆ قسەکانی ئەو ژیرانە نین چوونکە ئێمە کڵاومان لە سەری کەس نەناوە ، ئێمە لە گفتۆگۆکاندا لە گەڵ ووڵاتەکان قسەمان لە سەر هەندێک بابەت جیا جیا کردووە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پەسەندیان کردووە