image

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە كە هەولێر و بەغدا لەسەر دیاریكردنی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان رێككەوتبن.
لە بەیاننامەیەكدا  یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان هاوبەشەكان بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لەراستییەوە كە باس لە رێككەوتنی حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم دەكەن، لەسەر دیاریكردنی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەند لەسەر بنەمای هێڵی شین و نەگەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ ئەو ناوچەكانە.
بەیانامەکەی یەحیا رەسوڵ لەکاتێکدایە، چەند ماڵپەڕێك هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، كە گوایە حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر دیاریكردنی سنووری نێوانیان رێككەوتنیان ئەنجامداوە.