image


پەیامی کورد … هاوپەیمانان: بەردەوامدەبین لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە

بەرپرسی راوێژكارانی هاوپەیمانان لەعیراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات و بەڵێنی  بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دووپاتدەكاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، فەریق جەمال محەمەد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیكردوە لە كۆڵۆنێڵ تۆد بۆرۆس بەرپرسی راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تیایدا بارودۆخی ئێستای عیراق و كوردستان و پەیوەندییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەیان تاوتوێكردوە، جەختكراوتەوە لە بەردەوامی پەیوەندییەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، بەرپرسی راوێژكارانی هاوپەیمانان بەڵێنیداوە كە بەردەوام دەبن لەهاوكاری و هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی پێشخستنی تواناو رێكخستنەوەیان