image

پەیامی کورد     ...   هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی ڕاگەێندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە

ڕۆژی دووشەممە 9ی ئایاری 2022 لە سەلاحەددین بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی كۆبوویەوە و ڕاگەێندراوێكی هاوبەشی بڵاو كردەوە.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ

هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە. هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.

هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی

٩ـی ئایاری ٢٠٢٢
هەولێر