image


پەیامی کورد … هەولێر/ دوو كەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردنی دوو كەسیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراویكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان هاتووە: ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٤ / ٦ / ۲٠۲۱ لەشاری هەولێر توانرا ( ۲ ) تۆمەتبار دەستگیربکرێن، کەبڕێك ماددەی هۆشبەریان لەجۆری( کریستاڵ ) و بڕێك حەبی هۆشبەر لەجۆری ( ترامادۆڵ ) پێبووە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو كە هاوكات تۆمەتبارەكان، ( دەمانچەیەك )و ( چەقۆیەك ) و ( دامبۆکسێك ) و هەندێك كەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیراوە.