image


پەیامی کورد... هەولێر/ لە کەمپێکی ئاوارەکانی شەنگال ئاگر کەوتەوە

لە هەولێر ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە و بە هۆییەوە ٦ ماڵ بە تەواوەتی سووتان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگر لە کەمپی "هەرشەم ١" کەوتووەتەوە و دواتر پەرەی سەندووە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند جارێک کارەبای نیشتمانی بڕاوە و هاتووەتەوە، بەهۆی ئەوەوە کارەبا شۆرتی کردووە و ئاگرەکەی لێ کەوتووەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی ئاگرەکەوە ٦ کەرەڤانە بە تەواوەتی سووتان و ئەو ماڵانەی تێیاندا بوون هیچ شتێکیان بۆ دەرنەچووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خێزانەکانی ناوی زوو لە ئاگرەکە ئاگادار کراونەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

کەمپی شەم تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال و زیاتر لە ١٥٠ کەرەڤانەی تێدایە و پێشتریش و لە ساڵی ٢٠١٩ جارێکی تر ئاگر تێیدا کەوتووەتەوە و ١٤ کەرەڤانە سووتان، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.