image


پەیامی کورد... هەولێر/ ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

پۆلیسی هەولێر، پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی دەستگیر دەکات، بکوژەکەش دان بەوەدا دەنێت کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجام داوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە تەعجیلی نوێ لە سنووری ناحیەی شەمامک، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە.

هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دوای بەدواداچوون، توانیان بە کەمتر لە (٥) کاتژمێر، هاوسەری کوژراوەکە بەناوی (ا. ڤ. م.) دەستگیر بکەن، کە دانی بەوەدا ناوە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵێ لە نێوانیان لەسەر کێشەی خێزانی، لێیی داوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.