
پەیامی کورد... حکومەتی هەرێم سێیەمین ڕاپۆرتی چاکسازی ئاراستەی پەرلەمان کرد
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: سێیەمین ڕاپۆرتی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و لەڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ بکرێت.
وەیسی مەلا سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕاپۆرتی سێیەمی لیژنەی بە دوادا چوونی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارەی (٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی بەدەست گەیشتووە و دەستەی سەرۆکایەتیش ڕەوانەی لیژنە پەیوەندیدارەکانی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پەرلەمانیش دەیەوێت لە ڕێگەی لیژنەکانەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆ ببنەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕاپۆرتەکە.