image


پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری نووراباد بە ناوی ئەحمەد زالی تەبار، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج پشتڕاست کرایەوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئەحمەد زالی تەبار خەڵکی شاری نووراباد سەر بە شاری دۆلفان لە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە سێ ساڵ پێش ئێستا تاکوو کاتی جێبەجێبوونی سزاکەی، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج ڕاگیرابوو.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی حکوومەت ڕانەگەیەندراوە.