image

پەیامی کورد     ...   هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، حوکمی حەوت ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە

سۆران شەریفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای سزادانی ئەم شارە حوکمی حەوت ساڵ بەندکران بە سەریدا سەپا.

ئەم حوکمە لە لقی ١٠١ ی دادگای سزادانی بۆکان بە سەرۆکایەتی قازی "پێمان ڕوستەمی" دەرکراوە، ناوبراو بە تۆمەتی بانگەشەی دژی نێزام و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە حەوت ساڵ بەندکران سزا دراوە.

سۆران شەریفی خاوەن دەرمانگەی “حەکیم” لە بۆکانە و دادگا حوکمی دوو ساڵ داخستنێ دەرمانگەکەشی دەرکردووە.

سۆران شەریفی ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات " دەزگای زانیاری " بۆکان دەستبەسەر کرا. کاتی دەستبەسەرکردنی هەندێک کەلوپەلی ناوبراو لەوانە مۆبایل، کۆمپیوتەر و هەندێک لە کتێبەکانی تۆمار کراوە و دەستیان بەسەری دا گرتووە.

سۆران شەریفی لە پووشپەڕی ئەمساڵدا ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا بوو.