image

 

 


پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە ماکۆ دەستبەسەر کراوە

بەندکراوێکی سیاسی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی محەممەد بیرداڵ کە کۆتایی هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بێ ئەوەی دادگایی کرابێت لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد بیرداڵ خەڵکی شاری دوبایزیدی باکووری کوردستانە و خەرمانانی ساڵی ٢٧٢١ (سێپتەمبەری ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماکۆ دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بەهاری ئەمساڵ دوای ٧ مانگ لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە. ناوبراو لە ماوەی ئەو ٧ مانگەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

محەممەد بیرداڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەممەد بیرداڵ دوای ١١ مانگ دەستبەسەرکران هێشتا دادگایی نەکراوە و دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و هەر لە بەندیخانە ڕاگیراوە.