image


پەیامی کورد … هاووڵاتییەکەکی کورد لە بەندیخانەیەکی ئێران لەسێدارە درا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە ٦ ساڵ پێش ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە کەرەج جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەنووچێهر کازمی ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مەجید نەدری” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بۆ مەنووچێهر کازمی بەرێوە نەچووە و تەرمەکەی تەنیا بە بەشداری ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە.

مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و باوکی کچێک بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی وەرمەڵە و دانیشتووی هەرسین بووە.