image


پەیامی کورد... ١٢٢ هاووڵاتیی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران کوژراون


لەماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە ٤٧ شاری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام، لانی کەم ١٢٢ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ١٢٢ هاووڵاتی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کوژراون، ١٠٦ حاڵەت واتە ٪٨٧ کۆی هەموو حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.

پۆلێنبەندی ڕێژەی گیانبەختکردووان بەپێی چۆنیەتی کوژرانیان:
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان: ١٠٦ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٨٧ی کۆی گشتی
گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجە: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥.٧ کۆی گشتی
گیان لەدەستدان بە هۆی لێدانی باتۆم: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥. ٧ی کۆی گشتی
گیان لەدەست دا بەهۆی بەرکەوتن بە گازی فرمێسک ڕێژ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ کۆی گشتی
گیان لەدەستدان بە لێدانی چەقۆ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ کۆی گشتی

شیاوی ئاماژە پێدانە کە لەکۆی ١٢٢ کەسی کوژراو ٧ کەسیان ژن و١٤ کەسیان منداڵ.