image

پەیامی کورد    ...   حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوون لە ژمارەیەک لە قەرزەکانی سەر هاووڵاتیانی درێژ کردەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوون لە ژمارەیەک لە قەرزەکانی سەر هاووڵاتیانی تا شەشی مانگی داهاتو درێژکردەوە و داواش دەکات لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان قەرزەکانیان  بگێڕنەوە و لە داشکاندنەکە سوودمەند بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥% ـی پێشینەکانی حکوومەت کە لای هاووڵاتییانە، تا ٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، درێژکرایەوە".

ڕوونیشی کردوەتەوە،"بڕیارەکە قەرزەکانی (خانووبەرە، سندوقی نیشتەجێبوون، بانکی خانوبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچووک، پێشینەی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە).

ئەمەلەکاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتەکانی کارەبا و شارەوانی و گەشتوگوزار، ماوەی لێخۆشبوون لە ١٥%ی قەرزی سەر هاووڵاتیانیان درێژکردەوە.

بەگوێرەی ئامارێک، ٢٣١٤٧٤ هاووڵاتی لە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێم سوودمەند بوون، کە کۆی گشتی قەرزەکانیان ٤.٠٤٢ ترلیۆن دینارە و لەو بڕەش تا مانگی شوباتی ئەمساڵ کەمتر لە دوو ترلیۆن دیناری بۆ حکوومەت گەڕێندراوەتەوە.