image


پەیامی کورد... هاورده‌كردنی سێ بەروبومی كشتوكاڵی بۆ هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌كرا



وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئەمڕۆ 23.9 ده‌رچوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ ده‌اوه‌، ئەنجومەنی ئابوری ئەو وەزارەتە بڕیاریداوە هەریەکە لە بەرهەمەکانی تەماتە و پەتاتە و شوتی بۆ هەرێم رابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئەو داوایەی کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23_ی ئه‌یلول_ی 2023 وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری ئەو بڕیارەیداوە، لەم وەرزە ئیدی رێگری دەکرێت لەوەی ئەو سێ بەرهەمە لەناوچەکانی خوارووی عێراق بنێردرێن بۆ هەرێم.

لای خۆشیه‌وه‌ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، “هیوادارم جوتیارانی ناوخۆیی سود لەو بڕیارە وەربگرن و بەئاسانی بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە”.

لە رێکەوتی 30.8.2023ـەوە بەغدا دەروازەکانی بەڕووی بەرهەمی هاوردە کردووەتەوە و ئەو بەرهەمانە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکران تیایدا جوتیارانی هەرێم زەرەرمەند دەبوون.