image

پەیامی کورد      ...     هەر دوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم " نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی " سوپاسی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکەن

هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، بەپێی راگەێندراوی کۆبوونەوەکان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سوپاسی  باڵیۆزى توركیایان کردوە،  بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێم.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ فاتیح یلدز، باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا كرد كه به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق و له‌ دیدارێكدا كه‌ كونسوولى گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له‌ عێراق و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ كار و ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا، وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق پێشكه‌شى كراوه‌، هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تی باش له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوو لایەنە کرا. جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانی و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان هەردولا کرایەوە، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندی هاوسەنگ.

بەپێی راگەێندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکوومەت، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق،  کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.