image

پەیامی کورد      ...   هۆشیار زێباری : پاکێجی بەغدا بەرامبەر کوردستان نییە ، دوو هەفتەى دیکە ئاشکرای دەکەم کە خۆم کاندید دەکەم بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار یان نا

هۆشیار زێباری ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، لەدواى نەمانى رێککەوتنى ستراتیژى نێوان حزبەکەى و یەکێتى زۆ شت گۆڕاوە، پاکێجی بەغدا بەرامبەر کوردستان نییەو دەشڵێت دوو هەفتەى تر دەردەکەوێت کە خۆم کاندید دەکەم بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار یان نا". 
هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاندوە : دەبێت کورسی و دەنگی پارتی لەبەرچاو بگیرێت، پاکێجی بەغدا بەرامبەر کوردستان نییە و جیاوازە". 
ئاماژەى بەوەشکردوە، دوو هەفتەی دیکە دەردەکەوێت کە خۆی بۆ پۆستى سەرۆککۆمار دیاری دەکات یان نا دەشڵێت" تاوەکوو ئێستا ئەو پردەمان تێنەپەڕاندووە، گەیشتووینەتە سەری پردەکە بەڵام هێشتا لێی دەرباز نەبووین، و ئەم پرسە دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ. 
زێبارى کە سەرپەرشتى دانووستانەکانى پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات روونیکردوەتەوە پێداچوونەوەی حزبی دەکەن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەى بزانن لەکوێ شکستیان هێناوە "لە هەڵبژاردنی کوردستان یەک دەبینینەوە". 
هۆشیار زێباری ئەوەى خستەڕوو، کە ئەوان ئێمە باش لە سیستمی هەڵبژاردنی عیراق تێگەیشتوون و راوێژی نێودەوڵەتییان هەیە. 
سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ نەوەى نوێ زێبارى ووتى "لەو بڕوایەدا نیم نەوەی نوێ بە تەواوەتی رەتیکردبێتەوە، نەخێر. دانووستاندن هەیە، ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە کردوومانە، تەنانەت لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریش. هیچ کێشەیەکمان نییە. لەگەڵ یەکگرتوو لایەنەکانی دیکە، تەنانەت ئەوانەی دەریش نەچوون".