image


پەیامی کورد … هۆشیار زێباری: شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی عێراق دەكات

 

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هوشیار زێباری ئاشكرایكرد، شاندێكی باڵای ئیدارەی نوێی ئەمریكا سەردانی عێراق دەكات.

 

هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: " بۆ یەكەمجار شاندێكی گرنگ لە ئیدارەی نوێی ئەمریكیی كە پێكهاتووە لە نوێنەرانی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی سەردانی عێراق دەكەن".

 

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاندووە كە زۆربەی هێزە سیاسییەكان (ی عێراق) لەگەڵ هاوكارییدان هەروەها پشتیوانی لە هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەكەن.

 

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوە داوە كە لە بەرژەوەندییدا نییە كە ئەركی شاندەكە تەنها دڵنەوایی بێت بۆ سیاسەتەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.

 

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هوشیار زێباری لە كۆتایی توویتەكەیدا نووسیوویەتی "راشكاویی گرنگ و بەیاخدارە".