image

 فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٨ ی ئایاری ی ٢٠١٨ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  فەیسبووک نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە واژووی بەڕێوەبەری ھاتووچۆی ھەولێری لەسەرە کە ئاماژە بە بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ کراوە سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارھاتوو بۆ ناوخۆی ھەرێم


دەقی ڕاگەیاندراوی ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بەم شێوەیەیە :


ھەنگاوێک بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان

لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەریمی کوردستان لەمەودوا ھەر ئۆتۆمبێلێکی ھاوردەکراوی بەکارھاتوو ، بەتایبەتی ئەوانەی کەلەدوبەی وئەمریکا دەھێنرێنە کوردستان بەرلەوەی تۆماربکرین دەبێت پشکنینی پی ڤی ئای(PVI) واتا ھەززە یان بۆبکرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی مۆدێلی ئۆتَومبێلەکە ئەگەر مۆدێل ٢٠١٨ش بێت  . ئەمەش ئەو مەترسیانە دەرەوێنێتەوە کە پێشتر درووست دەبوون لەلایەن ھاووڵاتیان سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە کە باس لەوە دەکرا کەوا دەرگا ئێرباگەکانیان تەقیوە  ، وەلاشەکانیان بڕاوەتەوە یان جۆرەھا کەم وکوری تربەدی دەکرا