image


پەیامی کورد … هێزەێكی یەکەی ٧٠ دەخرێتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

 

سکرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لە نامەیەکی فەرمیدا کە فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70ی ئاراستەی وەزیری پێشمەرگەی کردووە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەییەکە دەربڕاوه، کە هێزەکانی پشتیوانیی دووی یەکەی 70، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 

 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە بڵاویكردۆته‌وه‌، پەیوەست بەو پرسە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانیی (یەک و دوو)ی یەکەکانی 70 و 80 دەکات و لە چەقی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و نەتەوەییانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات، "لە هەنگاوەکانی داهاتوودا سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە".

 سکرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆسەر وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی خێراترکردنی پرۆسەی ریفۆرمی سەربازییە و "ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامیی دەبێت".

میران بەکر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لەسەر ئەو پرسەش رۆژی دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021 ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، "دەستخۆشیی لەو هەنگاوانە کرد و راشیگەیاند، دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکە، پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی پێشمەرگەیە و لەمبارەیەشەوە هاوکاری و هەماهەنگییەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".