
پەیامی کورد... حكومه‌تی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار په‌نا ده‌باته‌به‌ر ئه‌مریكا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه له‌باره‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیدان و "به‌منزیكانه سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كه‌ین".
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "حكومه‌تی عێراق گرنگی به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ده‌دات".
فوئاد حسێن بۆ رووداو وتی: "رۆژانه له كۆبوونه‌وه‌داین له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌ی ئابووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه كه په‌یوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه هه‌یه".
وتیشی: "محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌منزیكانه سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتیی عێراقیش، فوئاد حسێن ئاشكرایكرد كه "خوێندنه‌وه‌مان بۆ كردووه و به‌منزیكانه بودجه ده‌نێرین بۆ په‌رله‌مانی عێراق".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و له 170 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك نزیكبووه‌ته‌وه.