image


پەیامی کورد... هونەرمەندێکی کورد سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا


ئەرسەلان بەهرامی، هونەرمەند و وێنەگری خەڵکی سەقز، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ٩ مانگ بەندکران و لێدانی ٥٠ قامچی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەرسەلان بەهرامی، تەمەن ٣٦ ساڵ، هونەرمەند و وێنەگری خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ٢ لە شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جەهانی سزای ٩ مانگ بەندکران و ٥٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە تۆمەتبارکراوە بە "پڕوپاگەندەکردن لە دژی نیزام" و "بانگەشەکردن بۆ گرووپە دژبەرەکانی نیزام" لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئەرسەلان بەهرامی لە ڕەوتی شۆڕشی ژیاندا لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگکرابوو و دوای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگاییکردنی بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرابوو.