image


پەیامی کورد... كۆمسیۆن ڕۆژی كردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتنی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی دیاری كرد


لیژنەی وەرگرتنی سیڤی كاندیدانی كۆمسیۆن ڕایدەگەینێت رۆژی 5ـی4ـی2023 تا 15ـی 4ـی 2023 دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران كراوە دەبێت.

روبینە ئوملیك عەزیز، ئەندامی لیژنەی وەرگرتنی سیڤی كاندیدان، بۆ میدیای پارتی ئاماژەی بەوەكردوە: بەهۆی پشووەكانی جەژنی نەورۆز، نەتوانراوە دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە، لە هەفتەی داهاتوودا دەرگای خۆ پاڵاوتن دەكرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ هەڵبژاردنی كاندیدانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەبێت سەرۆكایەتی پەرلەمان لە نزیكترین كاتدا وادەی كۆبونەوە دیاری بكات.

شایەنی باسە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم ڕۆژی 18\11\2023 ی وەك و ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دیاریكرد، بەڵام هێشتا كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە و یاسای هەڵبژاردنیش هەموار نەكراوە.