image

قەرەیلان رایگەیاند ئەمساڵ دەبێتە ساڵی شەڕی گەورەی نێوان كوردو دەوڵەتی داگیركاری توركیا. 

موراد قەرەیلان ەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە  رایگەیاند، فەرماندەكان و گەریلاكانی هەپەگە بڕیاری گرنگیان داوەو ساڵی 2018 ش ساڵی شەڕی گەورەی نێوان كوردو داگیركەری توركیان دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، قەرەیلان دوای بەشداریكردن لەمەراسمێك بۆ گەریلاكان و كۆبوونەوەی فەرماندە و گەریلاكان، راشیگەیاندوە، گەلەكەمان لەعەفرین قارەمانانە بەرخۆدانی كرد، ئەگەر لەمەودواش بەو شێوەیە بەردەوامبن لە بەرخۆداندا سەركەوتن مسۆگەرە.

لە كۆتاییشدا وتی: چارەنووسی گەلەكەمان لە دەستی گەل خۆی دایە، ئەگەر دەرفەتەكانمان بە باشی بەكار بێنین لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردەكەوین، باوەڕمانوایە كە هەموو هەڤاڵان لە سەر بنەمای ڕوانگەكانی ڕێبەر ئاپۆ تێدەكۆشن و ئەو تێكۆشانەش دەبێتە هۆی ئازادیی كوردستان و ئازادیی رێبەر ئاپۆ.