image

لە چەندین شارو شارۆچکەی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیان خۆپیشاندان و ناڕەزایییان دژی پاشەکەوتی مووچە دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ بۆ چوارەمین ڕۆژ لەسەریەک، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی باشکردنی ژیانیان و لابردنی پاشەکەوتی مووچە رژاونەتە سەر شەقامەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە، کە پێداچوونەوەی جددی بەپاشەکەوتی مووچەدا دەکەن و کۆبوونەوەکانیشیان لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت.