image

پەیامی کورد     ...   خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بڵاو دەکەینەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چواری بڵاوكرده‌وه‌ و بڕیارە 29 و 30ی ئەم مانگەش دابەشکردنی مووچە کۆتایی بێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری خسته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (نیسان/4) به‌مجۆره‌ ده‌بێت

رۆژی دووشەممە 9/5/2022 مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 10/5/2022 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت

رۆژی چوارشەممە 11/5/2022 مووچەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دام ودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 12/5/2022 مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری شارستانی دابەش دەکرێت.

رۆژی یەکشەممە 15/2/2022 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 17/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

کەم ئەندامان

رۆژی چوارشەممە 18/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی داد

ئەنجوومەنی دادوەری

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

مافی مرۆڤ

دەستەی دەستپاکی

دەستەی وەبەرهێنان

دەزگای مین

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان

دیوانی چاودێری

رۆژی پێنجشەممە 15/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

وەزارەتی گواستنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ

رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە 21 و 22 و 23/5/2022 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت

رۆژی سێشەممە 24/5/2022 مووچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە 25/5/2022، مووچەی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 26/5/2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

سەرۆکایەتی هەرێم

ئەنجوومەنی وەزیران

سەرۆکایەتی پەرلەمان

رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 29 و 30/5/2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

No description available.