image


پەیامی کورد … كونسوڵی ئیمارات: هەرێمی كوردستان یەكێكە لە هەرێمە گەشەكردووەكانی ناوچەكە

 

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر كۆبوونەوە.

 

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢١، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئەحمەد زاهری، كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و باس لە ڕێكکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.

 

لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە، "كونسوڵی گشتی ئیمارات جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەتی وڵاتەكەی ئامادەیە بەشداری لە زیاتری بەرەو پێشچوونی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە هەرێمە گەشەكردووەكانی ناوچەكە و شایانی هەموو جۆرە هاوكارییەكن.

 

ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوە کردووە کە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەداوە، حكوومەتی ئیمارات دەتوانێت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان بدەن.

 

ئاوات جەناب نوری، داوای لە كونسوڵی گشتی ئیمارات کرووەکە لە بوارەكانی باج و گومرك یارمەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدەن، هەروەها فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش سوود لە ئەزموونی ئیمارات وەرگرن.