image


پەیامی کورد... لە هەفتەیەکدا نزیکەی ٨٠ هەزار کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی دەروازە سنوورییەکانەوە، ١٥٨ هەزار و ٨٤٣ کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە ٤٣ هەزار و ١٦٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ٩ هەزار و ٤٣ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و ١٦ هەزار و ٤٣٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و ٧١ هەزار و ٤٦٩ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل و ١٥ هەزار و ١٢١ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و ٣ هەزار و ٦١٠ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە بووە.

هەر بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا ٤١ هەزار و ٧٦١ کەسی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە ١٠ هەزار و ٤١٧ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ٢ هەزار و ٦٢٩ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و ٣ هەزار و ٢٨٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و ٢٠ هەزار و ٨٠٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و ٣ هەزار و ٩٨٣ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ ٦٣٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.