image


پەیامی کورد … لە هەولێر ١١ هاووڵاتی لە مردن رزگار کران

چەند هاوڵاتییەك لە گوندێكی سنووری هەولێر لە مردن ڕزگار دەكرێن، ئەوەش دوای ئەوەی غازی زۆپاو دوكەڵی مۆلیدە تووشی هەناسە تەنگی كردبوون.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، كاتژمێر (4:30) بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای پەیوەندیكردن بە سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتن (122) دەستبەجێی تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە كەبریتی بوو لە رزگاركردنی گیانی (11) هاوڵاتی لەماڵێك لە گوندی (بانەمان) كەبەهۆی غازی زۆپاو دوكەڵی مۆلیدەوە تووشی هەناسەتەنگی و گیرانی بۆری هەناسە ببوون و نزیك بوون لە مردن، لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای هەولێر ڕێكاری فریگوزاری و چارەسەریان بۆ ئەنجام دراو گەیەندرانە نەخۆشخانە.