image


پەیامی کورد... لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کچ و کوڕێک خۆیان کوشت

کچ و کوڕێکی لاوی خەڵکی گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی میترا گۆران و فەرهاد سادقی دوای ئەوەی بنەماڵەکانیان دژایەتی هاوسەرگیریی ئەوانیان کردووە کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، میترا گۆران تەمەن ١٨ ساڵ کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە گوندی شاقەڵا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ فەرهاد سادقی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی هەمان گوند خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم دوو لاوە ویستوویانە پێکەوە ژیانی هاوبەش پێک بهێنن و دوای دژایەتی بنەماڵەکانیان لەگەڵ هاوسەرگیرییان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.