
پەیامی کورد ... لاهوور جەنگی بڕیارێک لە سەر پۆستەکەی دەدات و ڕایدەگەینێت
لاهوور شێخ جه‌نگى له‌په‌ڕه فه‌رمییه‌كانى خۆى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پاشگرى هاوسه‌رۆكى له ناوه‌كه‌ى هەڵگرت.
پێشتر لاهوور شێخ جه‌نگى، لە هەموو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه فه‌رمییه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆى، پاشگرى هاوسه‌رۆكى دانابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و پاشگرهى لێكرده‌وه‌و ته‌نها نووسراوه لاهوور شێخ جه‌نگى.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌گوێره‌ى بڕیارێكى مه‌كته‌بى سیاسى، بافڵ تاڵه‌بانى كه هاوسه‌رۆكى یه‌كیتیه، لاهوور شێخ جه‌نگى له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دوورخسته‌وه.
له‌ڕۆژى ٨ى ته‌مووزى ساڵى ٢٠٢١ وه تائێستا یه‌كێتى به‌ده‌ست كێشه ناوخۆییه‌كانى ده‌ناڵێنێت و تائێستا بهچارهسهرنهكراوى ماونه‌ته‌وه‌و ئێستا‌و دوای شەش مانگیش له‌و ململانێیانه، لاھوور شێخ جەنگی پاشگرى ھاوسەرۆکی لەخۆی کردەوە