
لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێك ئاراسته‌ی موچه‌خۆران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دڵنیایان ده‌كاته‌وه، له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراقدا یه‌كێتیی كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی شایسته‌ی دارایی هه‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌شڵێت:”ته‌واوی نه‌وتی كوردستان ڕاده‌ستی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قوتی خه‌ڵك نه‌كه‌ین به‌قوربانی سیاسه‌تی ئابوری به‌ناو سه‌ربه‌خۆ”، ڕاشیدهگهیهنێت، “پارتی بۆته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به‌كورد نه‌درێته‌وه”.
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری هه‌رێم له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی كوردسات نیوز ڕایگه‌یاند، “وه‌كوو فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌خولی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه له‌به‌غدا كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی چاككردنی موچه‌و بژێوی خه‌ڵك و قوتی خه‌ڵك”.
وتیشی:”وه‌كو یه‌كێتیی جه‌خت له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ زامنكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم”.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان، لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر كورد ده‌نگێكی زۆر له‌و ناوچانه بهێنێت، ئه‌وه حكومه‌تی به‌غدا ناچارده‌بێت ملكه‌چ بێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌و به‌ڕێوه‌بردنی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، به‌ڵام ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه”.
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، “ده‌بێت كاری سه‌ره‌كی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا بریتیی بێت له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خاكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
سه‌باره‌ت به‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری هه‌رێم وتی:”گله‌یی له‌عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه پارتی و ئه‌و هێزانه‌ی كه دوای كڵاوی با بردوی پارتی كه‌وتون هۆكارن بۆ دیارینه‌كردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر پارێزگارێكی كورد دهستبهكاربوایه، ئه‌وه به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی شاره‌كه چارهسهردهبوو”.
له‌باره‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كیش له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان لاهوور شێخ جه‌نگی ووتی:”ژورێكی هاوبه‌شی عه‌مه‌لیات له‌كه‌ركوك دروستكراوه، داواده‌كه‌ین له‌كاتی بونی هه‌ر گرفتێكدا به‌زویی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ژوره عه‌مه‌لیاته‌وه كه ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ئه‌و ژوره بڵاوده‌كه‌ینه‌وه دواتر ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین”.