image


پەیامی کورد … لە خانەقین داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

درەنگانێی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و شەڕو پێكدادان ڕوویدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، درەنگانێكی شەوی رابردوو لەنزیك پردی حەلوانی نێوان خانەقین و جەلەولا داعش پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقیان داو شەڕو پێكدادان ڕوویدا.

سەرچاوەكەی هەواڵ باسی لە زیانەكانی شەڕو پێكدادان و پەلامارەكەی داعش نەكردووە، بەڵام ئێستا ناوچەكە بۆتە گۆڕەپانێكی سەرەكی بۆ پەلامارەكانی داعش.