image


پەیامی کورد... لە ئیلام هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی موحسین قەیسەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەتی حکومەت کوژرا.

یەکێک لە ناسراوانی بنەماڵەی قەیسەری لەو پەیوەندییەدا بە هەنگاو وتووە: "لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەت لە خۆپیشاندەران، دوو گوللە بەر سەر و سکی موحسین قەیسەری، تەمەن ٣٢ ساڵ کەوتووە، پاش ئەوەی کە بۆ ناوەندێکی دەرمانیی ئەو شارە گوازراوەتەوە، بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە".

موحسین قەیسەری لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی یەکەی تایبەت بە ناوی ئەیووبێک هەواسی، لە نزیک پارکی منداڵانی شاری ئیلام و بە چەکی کڵاشینکۆف لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە.

شایەتحاڵان باس لە کوژرانی هاووڵایەتییەکی تر ئەو شارە دەکەن کە تاکوو ئێستا ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم لە خۆپیشاندەران، لانی کەم ٢٧ هاووڵاتیی شاری ئیلام بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان باش نییە.