image

هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەێنن “لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون”.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای تورکی خستە ڕوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایانگەیاندوە “دوێنێ هەینی لە گردی لێلیکان کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستانەوە چالاکییەک لە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکانی سوپای تورک درا، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکانی سوپا ئاشکرا نەبوو”.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە “دوێنێ  هەینی لە گردی لێلکان چالاکییەکی دیکە لە دژی دوژمن ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران”.
ناوەندی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکی ئەمڕۆی گەریلاکانیشەوە ئەوەشی وتوە “ئەمڕۆ شەممە  لە سەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانمانەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکیەشدا گورزی سەخت لە پێگەکانی سوپای تورک درا”.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە “ڕۆژی ١٨ی نیسان سەرلەبەیانی لە گردی کولندی سەربە ناوچەی هەرەکۆلی سێرت چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانمانەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون”.
ناوەندی هەپەگە وتوشیەتی “سوپای تورک کە ناچار بوو لە ناوچەی هەرەکۆل پاشەکشە بکات و نەیتوانی هێزەکانی بگەیەنێتە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە، دەستی کرد بە بۆردوومان کردنی ئەو ناوچەیە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا حەوت لە هەڤاڵانمان شەهیدبوون .