image

پەیامی کورد      ...   لەم ڕۆژەدا بڕیار لە سەر مان و نەمانی لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت

بە ووتەی ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاکوو یەکشەممەی داهاتوو بڕیار لە سەر مان و نەمانی لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت .

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لێبڕینی مووچە نەمێنێت و تا کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە ئاشکرا دەکرێت .

جووتیار عادلووتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند کاری لە پێشینەی حکوومەت دابەشکردنی مووچەی بێ لێبڕینە . بە مەرجێک بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ میلیاردکە ، نە وەک مانگێک ڕەوان بکرێت و دواتر بەربەستی بۆ دابنرێت .

ئاماژەی بەوەش کرد وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی مووچە ، هاوکات ووتیشی جگە لە لێدوانەکانی حکوومەت و وەزارەتی دارایی لێدوانی دیکە فەرمی نین و دوورن لە ڕاستییەوە .