
پەیامی کورد ... لەم فەرمانگە گرینگەدا گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی فەرمانبەران دەکرێت
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رایگهیاند، له رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تاکوو ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ دهبێت.
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر له ڕاگهێندرداوێكدا بڵاویكردهوه، " ئاگاداری هاووڵاتیان دهکهینهوه کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە"ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ کاتی دەوامی فەرمی دهگۆڕدرێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، کاتی دەوام لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تاکو ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆیە داوا لە هاووڵاتیانی دهكات لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.
پێشتر بهڕێوبهرایهتییهكانی پاسپۆرت له پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان كاتی له كاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوهڕۆ تاوهكوو ٦:٠٠ی ئێوارهیان دیاریكردبوو بۆ بهڕێكردنی كاروباری هاووڵاتیان.